ئەردوغان: به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌كه‌ین

"كه‌س ناتوانێت رێگریمان لێبكات"

K24 - هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردوگان، سەرۆك کۆماری تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێك لە نێو پەرلەمانی تورکیادا رایگەیاند ئەوان بەشداری ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ دەکەن و هۆشداریشیدا کە ئەنقەرە قبوڵ ناکات پەکەکە بەشداری ئەو شەڕە بکات.

لەبارەی لێدوانەکانی ئەمدوایەی بەرپارسانی عێراقییەوە، کە رایانگەیاندبوو، تورکیا ناتوانێت بەشدار ئەو شەڕە بکات، بەڵام ئەردوغان گوتی کەس ناتوانێت رێگری لە تورکیا بکات بەشداری ئۆپەراسیۆنی موسڵ نەکات و گوتیشی ئەوان بەشداری ئەو شەڕە دەکەن.

هەروەها سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە وا ئەنقەرە هەرگیز قبوڵ ناکەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و پەکەکە بەشداری ئەو شەڕە بکەن.