60 هەزار سەرباز بەشداری لە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەکەن
پێشمەرگە یەكێكە لە ھێزەكانی بەشداربوو
K24 - ھەولێر
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردۆته‌وه، 60 هه‌زار سەرباز لە هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان و هەردوو حەشدی شەعبی و نیشتیمانی و دژە تیرۆری عێراقی بەشداری ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەکەن.
هه‌روه‌ها رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگه‌رانی خۆیان راگه‌یاندووه، لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 600هەزار هاووڵاتی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
بڕیارە بەرلە کۆتایی ئەم مانگە، پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ، بە بەشداری پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان دەست پێبكات.