ئه‌مریكا 500 سه‌ربازی دیكه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رەوانە دەكات

K24 – هه‌ولێر

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا له‌ سه‌روبه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ 500 سەربازی دیكە لە بنكەی سەربازی كانساس بۆ عێراق رەوانە دەكات.

جەنراڵ جۆزێف مارتين له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و هێزانه‌ بۆ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی عێراقی بۆ ئه‌م وڵاته‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێن.

گوتیشی ئامانجی سه‌ره‌كی  له‌ ناردنی ئه‌و هێزه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌.