ئه‌مریكا 500 سه‌ربازی دیكه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رەوانە دەكات
K24 – هه‌ولێر
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا له سه‌روبه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ 500 سەربازی دیكە لە بنكەی سەربازی كانساس بۆ عێراق رەوانە دەكات.
جەنراڵ جۆزێف مارتين له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و هێزانه بۆ مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی عێراقی بۆ ئه‌م وڵاته ره‌وانه ده‌كرێن.
گوتیشی ئامانجی سه‌ره‌كی له ناردنی ئه‌و هێزه بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه.