ئه‌ردۆغان: به‌غدا ناتوانێت به ته‌نيا شه‌ڕى مووسڵ بكات
ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند, عێراق ناتوانێت به ته‌نيا داعش له مووسڵ ده‌ربكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند, عێراق ناتوانێت به ته‌نيا داعش له مووسڵ ده‌ربكات.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: ئه‌و هێزه توركييه‌ى له نزيك مووسڵدان, ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ده‌كه‌ن هيچ هێرشێك نه‌كرێته سه‌ر توركيا.
توركيا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌شدارى له شه‌ڕى مووسڵدا بكات, ئه‌مه ئه‌و داوايه‌يه دوێنێ له كه‌ركووك سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ره‌تيكرده‌وه رێگه بدات هيچ هێزێكى بيانى به‌شدارى له شه‌ڕه‌كه‌دا بكات.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: توركيا رێگه نادات هيچ رێكخراوێك ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر مووسڵدا.