پۆرتوگال داوای دوو كوڕی باڵیۆزی عێراق ده‌كات
تا كۆتایی هه‌فته مۆڵه‌تی داوه‌ته به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆرتوگال، داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر دوو كوڕی باڵێۆزی عێراق له‌و وڵاته هه‌ڵبگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادگا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی رابردوو، ئه‌و دوو كوڕه‌ی باڵیۆزی عێراق، له لیشبۆنه‌ی پایته‌خت، له گه‌نجێكی پۆرتوگالییان داوه و به‌جێیان هێشتووه.
له‌و داوا فه‌رمییه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆرتوگالدا، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه مۆڵه‌ت دراوه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر كوڕانی باڵیۆزه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
حه‌یده‌ر و ره‌زا، ته‌مه‌ن 17 ساڵ، كه دووانه‌ن و كوڕی باڵیۆزی عێراق، له مێردمنداڵێكی پۆرتوگالییان داوه، به‌ناوی روبین كاڤاكو، ته‌مه‌ن ساڵ، به‌هۆیه‌وه ئه‌و مێردمنداڵه له‌هۆشخۆی چووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی لیشۆنه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام دواتر كه زانیویانه كوڕی سه‌عد محه‌مه‌د ره‌زا، باڵیۆزی عێراقن، ئازادییان كردوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆرتوگال، حكوومه‌تی عێراق له ته‌واوی ورده‌كارییه یاساییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مۆڵه‌تی داوه‌ته به‌غدا.