ئـه‌م فـێـڵـه ده‌زانـى
يه‌كێك له گرفته‌كانى هه‌رێمى كوردستان, كه‌مبوونى كاره‌بايه له وه‌رزى هاوين و زستاندا
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێك له گرفته‌كانى هه‌رێمى كوردستان, كه‌مبوونى كاره‌بايه له وه‌رزى هاوين و زستاندا و ئه‌وه‌ش زيانى له هاووڵاتيان داوه به تايبه‌تى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى گۆشت و خواردن له ناو به‌سته‌رى يهخچاڵدا هه‌ڵده‌گرن و به هۆى بڕانى ته‌زووى كاره‌با زۆرجار ئه‌و خواردنانه ژه‌هراوى ده‌بن و به كه‌ڵى خواردن نايه‌ن.
چۆن ده‌زانيت, به‌سته‌رى يهخچاڵى ماڵه‌كه‌ت به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام كاريكردووه و ئه‌و خواردنانه‌ى تێيدا هه‌ڵتگرتوون به كه‌ڵكى خواردن دێن.
رێگه‌يه‌كى ئاسان هه‌يه. پێش ئه‌وه‌ى له ماڵ بچيته ده‌ره‌وه, بۆ گه‌شت, جامێك ئاو بخه‌ره به‌سته‌رى يهخچاڵهكهوه تا دهيبهستێت و دواى ئه‌وه‌ى بووه بوز (سهۆڵ)، دراوێكى كانزايى له‌سه‌ر دابنێ, ئينجا ماڵ به‌جێبهێڵه.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ماڵ بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابيت كه به‌سته‌رى يهخچاڵهكه له كار به‌رده‌وام بووه, سه‌يرى ئه‌و جامه بكه كه دراوهكهت له‌سه‌ر داناوه, ئه‌گه‌ر دراوه‌كه ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوو و له شوێنى خۆى مابوويه‌وه, ماناى ئه‌وه‌يه به‌سته‌رى يهخچاڵهكه به‌رده‌وام كاريكردووه و خواردنه‌كان نه‌تواونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ريش بينيت دراوه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر جامه‌كه, ئه‌وه ماناى وايه كاره‌با بڕاوه و يهخچاڵهكه له‌كار كه‌وتووه و به‌فره‌كه‌ى تواوه‌ته‌وه و جارێكى ديكه بهستوويهتييهوه.
له‌و حاڵه‌ته‌دا پزيشكان هۆشدارى ده‌ده‌ن له به‌سه‌رچوون و تێكچوونى ئه‌و خواردهمهنيانهى كه له دۆخى به‌ستنه‌وه به هۆى گه‌رماوه شل ده‌بنه‌وه و جارێكى ديكه به هۆى ساردييهوه دهيبهستنهوه.