بارزانى له تویته‌ر: كاتی ئه‌وه هاتووه ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌سپێبكات
ئه‌مڕۆش په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نوێترین تویتیدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "كاتی ئه‌وه هات ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌سپێبكات".
ئه‌مڕۆ بارزانی له په‌یامێكیشدا، كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردبوو، باسی له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردبوو و رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتووین.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ماوەیەكی درێژە لە ڕاگەیاندن و ناوەندە سیاسییەكانی ناوخۆ و دەرەوە باس لە ئامادەكارییەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ دەكرێت و، تێكشكاندنی داعش و ئازادكردنی موسڵیش بۆ هەرێمی كوردستان بایەخ و گرنگیی تایبەتی هەیە و ئەولەویەتی سیاسەتی هەرێمی كوردستانە.
بە پێویستی دەزانم لەمبارەیەوە بە هەموو لایەك ڕابگەیێنم كە ئامادەكاریی تەواو بۆ دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كراوە و لەو چوارچێوەیەشدا ڕێككەوتن لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقیدا كراوە. لەو ڕێككەوتنەیشدا چۆنییەتی ئۆپەراسیۆنەكە و كار و ئەركی سەربازیی هەموو هێز و یەكە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنەكە بە وردی دیاری كراوە و، پابەندبوونی تەواوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دووپات دەكەینەوە. هەماهەنگیی تەواو هەیە لەنێوان پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقی و هەموو هەوڵێكیش دەدرێت كە پێكەوە نەهێڵین هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو بێتە پێش.
هەروەها هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون كە كۆمیتەیەكی باڵای سیاسی و هاوبەش پێكبهێندرێت بۆ كۆنتڕۆڵ و سەرپەرشتیكردنی بارودۆخ و پێشهاتەكان لە دوای ئازادكردنی موسڵ.
ئومێدی ئەوە دەخوازم ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ سەركەوتووانە ئەنجام بدرێت و دانیشتوانی شاری موسڵ لە زوڵمی تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بێت و خەڵكی ئاوارەی موسڵ و پارێزگای نەینەوا بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە شار و ناوچەكانی خۆیان.
مسعود بارزانی
15-10-2016
The time has come to begin the liberation of Mosul https://t.co/vyvP1WzJEH
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) October 15, 2016