چين جێگره‌وه‌ى تيشكى داهێنا
درووستكردنى كه‌رسته له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و گهرديلانه ده‌بێته جێگره‌وه‌ى تيشكى رووناكى LED كلاسيكى.
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى زانستى كيمياى چين, جۆره گهرديلهيهكى ئه‌نداميان داهێناوه كه له تاريكيدا ده‌دره‌وشێنه‌وه و به‌و بڕوايه‌دان درووستكردنى كه‌رسته له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و گهرديلانه ده‌بێته جێگره‌وه‌ى تيشكى رووناكى LED كلاسيكى.
گۆڤارى "Eurek-Alert" له‌و باره‌يه‌وه وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه, زانايان پێنج گهرديلهيان داهێناوه كه له مادده‌ى كربۆنيل پێكهاتوون و له تواناياندا هه‌يه بۆماوه‌ى 230 ميلى چركه تيشكى فسفۆرى ده‌ربده‌ن و ده‌توانرێت ره‌نگى تيشكهكانيش له شينهوه بۆ سوور و پرته‌قاڵى بگۆڕدرێت.
له وتاره‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، ئه‌و گهرديله تيشكدهرانه رووناكيان زۆرتره له‌وه‌ى رووناكى LED يان له‌سه‌ر بێت.