له رێى وێنه‌ى سێكسييه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هيلارى
توانيان دواى هاككردنى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى وروژێنه‌ر و سێكسى تێيدا بڵاو بكه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هاككارانى نه‌ناسراو هێرشيان كرده سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى هيلارى كلينتۆن له ماڵپه‌ڕى وێكيپيديا و توانيان دواى هاككردنى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى وروژێنه‌ر و سێكسى تێيدا بڵاو بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه, له 13ى ئۆكتۆبه‌ردا هاككاران توانيويانه لاپه‌ڕه‌ى هيلارى كلينتۆن له وێكيپيديا هاك بكه‌ن و ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى سێكسى له‌سه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه.
هاككاران ئه‌وه‌شيان نووسيوه: ئه‌گه‌ر له نۆڤه‌مبه‌رى داهاتوودا ده‌نگ به هيلارى بده‌يت واته تۆ كه‌سێكى ليبراڵى ملكه‌چ و بێ تامى.
هه‌روه‌ها داوايانكردووه له پێناو داهاتوويهكى باشتر بۆ ئه‌مريكا ده‌نگ به دۆناڵد ترامپ بدرێت.
