ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ئاشكرا ده‌بێت
سه‌نگه‌ری نوێی پێشمه‌رگه دیاریكراوه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" به‌شێك له پلانی كۆنڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دزه‌ی پێكراوه و به گوێره‌ی پلانه‌كه‌ش، پێشمه‌رگه له‌و شوێنانه‌ی ئێستا تێیدا جێگیربوونه، هێشتا ده‌چێته پێش.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندووه، میحوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، یه‌كه‌میان به‌نداوی مووسڵه و له وێوه فرقه‌ی 16، لیوای 73، لیوای 76 به تانكی تی 72، له‌گه‌ڵ هۆزه چه‌كداره‌كان، هێرشه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، میحوه‌ری دووه‌م له خازره‌وه ده‌بێت و كه‌تیبه تانك و فه‌وجێكی هێزی تایبه‌ت و دژه تیرۆری عێراق، له‌و قۆڵه‌وه هێرش ده‌كه‌ن.
میحوه‌ری سێیه‌میش، له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گوێڕه‌وه ده‌ستپێده‌كات و لیوای پیاده‌ی 91، له‌گه‌ڵ 4 لیوای دیكه و فه‌وجی هێزی فریاكه‌وتن و 3 لیوایه‌كی هۆزه چه‌كداره‌كان، به سه‌ركردایه‌تی فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 9 ده‌ستپێده‌كرێت.
میحوه‌ری چواره‌م، له ته‌لولباج، گیاره، له باشووری شه‌رگات ده‌بێت و له‌و قۆڵه‌وه حه‌شدی شه‌عبی، دوو فه‌وجی هێزه‌كانی فریاگوزرای، پۆلیسی ئیتیحادی، هێرش ده‌كه‌ن.
میحوه‌ری پێنجه‌م و كۆتایی، له حه‌زه‌ر، باشووری رۆژئاوای مووسڵه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، حه‌شدی شه‌عبیش له ته‌واوی میحوه‌ره‌كان به‌شداری ده‌كات و سه‌ركردایه‌تی میحوه‌ری پێنجه‌میش ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، له‌و پێنج میحوه‌ره‌وه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستپێده‌كات، له باشووره‌وه فرقه‌ی 16 به‌ره‌و شاره‌كه پێشڕه‌وی ده‌كات و تا رۆژهه‌ڵاتی تلكیف و گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بی موسڵی گه‌مارۆ ده‌دات.
له میحوه‌ری ئاسكی كه‌له‌كیشه‌وه، هێزه‌كانی دژه تیرۆری فرقه‌ی ئاڵتوونی عێراق، به‌ره‌و به‌رتله گۆگجه‌لی، تا ده‌روازه‌ی مووسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
له میحوه‌ری سێیه‌م، له گوێڕه‌وه فرقه‌ی نۆیه‌م، له باشووره‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی مووسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
میحوه‌ری چواره‌م له ته‌لولباجی گه‌یاره‌وه، به‌ره‌و باشووری مووسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و به ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ، شاره‌كه گه‌مارۆ ده‌ده‌ن.
هه‌رچی میحوه‌ری پێنجه‌مه، میحوه‌ری رۆژئاوای مووسڵ و له مه‌فرقه‌ی حه‌زه، به‌ره‌و رێگه‌ی ستراتیژی "عه‌دایه محه‌له‌بییه" ده‌ڕوات و دواتر فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای چوونه ناو مووسڵ، شاره‌كه به‌سه‌ر به‌شه‌كانی ئه‌لبوسه‌یف، غه‌زلان، حه‌ی رومان، حه‌ی ته‌نه‌ك، به‌واباتولشام و هه‌ڕه‌مات، واتا به‌سه‌ر 6 به‌ش دابه‌شكراوه".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، هێزه‌كانی دژه تیرۆر و پێشمه‌رگه، ماسكی خۆپاراستن له چه‌كی كیمیاوییان پێدراوه له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای.
سه‌رچاوه‌كه هۆشیداریشی داوه له‌وه‌ی به گوێره‌ی ئه‌و پلانه، ته‌واوی دانیشتووانی مووسڵ، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن تێپه‌ڕ ده‌كات، وه‌ك داعش سه‌یرییان ده‌كرێت و پێشبینیشی كردووه، كاره‌ساتی "گه‌وره‌ی" مرۆیی له‌و ئۆپه‌راسیۆنی بكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، كه‌نه‌دا، ئیتاڵیا و به‌ریتانیا، به‌شدارییه‌كی ته‌واو ده‌كه‌ن له هه‌ردوو میحوه‌ری باكوور و باشوور و پاڵپشتی هێزه حكوومییه‌كان ده‌كه‌ن، جگه له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ئه‌ویش ئه‌ركی هێرشكردنی پێسپێردراوه.

