مێسی بووه پادشای ئیسپانیا
ریكۆردێكی گه‌وره‌ی شكاند
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگای، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆی به 4 گۆڵی خاوێن له دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیای برده‌وه، مێسی له‌م یارییه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕان به‌هۆی پێكانه‌وه، مێسی له‌و یارییه گه‌ڕایه‌وه و له خولی 55 هاته نێو یاریگه‌ی و له خوله‌كی 58 گۆڵی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 5 گۆڵ.
مێسی به‌م گۆڵه‌ی ئه‌مڕۆی كۆی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆیان له كامپ نوو گه‌یانده 180 گۆڵ و پێش زارای ئیسپانیا كه‌وته‌وه كه خاوه‌نی 179 گۆڵ بوو، به‌مه‌ش لیۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی لالیگا زۆرترین گۆڵ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو تۆمار ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی تا ئێستا 150 گۆڵی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ تۆمار كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له ده‌ستپێكی وه‌رزی 2014 ـ 2015، مێسی 107 گۆڵ و سوارێز 93 گۆڵی تۆمار كردووه، به هه‌ردووكیان خاوه‌نی 200 گۆڵن.