عه‌بادی كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش، هه‌واڵی میدیاكانی ناوچه سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه.
برێت مه‌كگورك له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه: ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ئه‌وكاته ده‌ستپیده‌كات كه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ر شتێك پێش ئه‌وه بگوترێت پێشوه‌خته‌یه.
لێدوانی نوێنه‌ری ئۆباما پاش ئه‌وه‌ی هات هه‌ندێ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراقی و توركی رایانگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه به پشت به‌ستن به گواستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و پیداویستی ته‌ندروستی به‌ره‌و موسڵ هات كه دوێنی شه‌ممه جوڵه به چه‌ندین هێزی سه‌ربازی كراوه.
عه‌بادی له دوایین لێدوانی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایگه‌یاند ته‌نیا هێزه عێراقییه‌كان به‌شداری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌بن و رێگه ناده‌ن هێزه‌كانی توركیا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن.
لێدوانی عه‌بادی له وه‌ڵامی لێدوانێكی ئه‌ردۆغان هات كه رایگه‌یاندووه عێراق ناتوانێت به ته‌نيا داعش له مووسڵ ده‌ربكات و پێداگری له‌سه‌ر به‌شداریكردنی توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا كرد.
هه‌ر دوێنێ بارزانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند ئامادەكاریی تەواو بۆ دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كراوە و رێككەوتن نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق كراوە و كار و ئەركی سەربازیی هەموو هێز و یەكە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنەكە بە وردی دیاری كراوە.
#Mosul operation will begin when announced by PM Abadi. Anything said before then is premature. #Iraq #Daesh #ISIS #داعش #الموصل
— Brett McGurk (@brett_mcgurk) October 15, 2016