تۆپخانه‌ی ئه‌مریكی كه‌وته كار
بۆ یه‌كه‌مجار داعش بۆردوومان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی تۆپخانهكانیانهوه ئیواره‌ی رۆژی شه‌ممه له میحوه‌ری باشیكه‌وه مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان له ده‌وروبه‌ری موسڵ بۆردوومانكردووه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه" تۆپخانه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار بۆردوومانی داعشیان كردووه و یه‌كه‌مجاره له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی داعش ده‌ستیپێكردووه ئه‌مریكا به رێگه‌ی تۆپخانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ بۆردوومان ده‌كات.
عومه‌ر حسێن فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یه له میحوه‌ری باشیك به ئاژانسی ئه‌نادۆلوی راگه‌یاندووه" ماوه‌یه‌كی كه‌مه هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ربازگه‌یه‌كیان له میحوه‌ری باشیك دامه‌زراندووه كه "20" كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری موسڵه‌وه دووره،له‌و سه‌ربازگه‌یه‌وه مۆڵگه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری موسڵ بۆردوومان ده‌كه‌ن و ئێواره‌ی دوێنێش بۆ یه‌كه‌مجار به تۆپ داعشیان بۆردوومان كردووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئه‌وه‌شی گوتووه له‌گه‌ڵ تۆپبارانه‌كه‌دا یه‌كسه‌ر فڕۆكه‌ش ده‌گاته ئاسمانی ناوچه‌كه و هاوشان له ئاسمانیشه‌وه بۆردوومانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆردوومانانه له كاتێكدایه ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و به‌گویره‌ی لێدوانی سه‌ركرده‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانان واده‌ی شه‌ڕه‌كه نزیكه،هه‌ر بۆیه ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ڵێت" چه‌كدارانی داعش مادده‌ی پلاستیكی و نه‌وتی ره‌ش و كه‌ره‌سته‌ی پیترۆكیمیایی ده‌خه‌نه ناو خه‌نده‌قه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵه‌وه و ئاگریان تێبه‌رده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه دووكه‌ڵاوی بكه‌ن و رێگه له فڕۆكه‌كان بگرن تا نه‌توانن به وردی ئامانجه‌كانیان بپێكن.