به وێنه: 30 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و پیشمه‌رگه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌بن
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی: سەری مارەكە لە موسڵە
K24 – هه‌ولێر
چاوی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر شه‌ڕی موسڵه و له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا له‌وانه‌یه ده‌ستپێبكات و 30 هه‌زار هێزی عیراقی و پێشمه‌رگه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ن و به گه‌وره‌ترین شه‌ڕی عێراق له وه‌ته‌ی ساڵی 2003 ئه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵیكی مه‌یل ئۆنلاین، 6 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ناو موسڵ ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی و به قووڵایی زیاتر له دوو مه‌تر خه‌نده‌قیان لێداوه و ته‌قینه‌وه‌ی به ماده‌ی كیمیایییان دروستكردووه و رێگه به ده‌رچوونی خه‌ڵك له‌ناو شار ناده‌ن و وه‌ك فه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌كاریان دێنن.
پێشبینی ئاواره‌بوونی زیاتر له ملیۆنێك دانیشتوانی موسڵ ده‌كرێت كه ئۆپه‌راسیۆنی یارمه‌تی مرۆیی پێویستی به ملیارێك دۆلار هه‌یه.
به هه‌زاران سه‌رباز و پێشمه‌رگه و هێزه جیاوازه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ كۆ كراونه‌ته‌وه و، بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕێی فه‌رمانن.
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له باشووری موسڵ ده‌ڵێت سه‌ری ماره‌كه له موسڵه و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به كۆتایی داعش له عێراق ده‌زانێت.














