حه‌شدی شه‌عبی: ئاماده‌ین بۆ شەڕی موسڵ
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی به ده‌ربڕینی ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایگه‌یاند كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنی چاودێری له به‌ره‌كانی تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ هێناوه.
حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆتاییان به ئۆپه‌راسیۆن چاودێری له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ هێناوه".
ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕیوه كه هێزه‌كانیان ئاماده‌كاریی ته‌واویان كردووه بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ.