ئه‌و داعشه‌ی شه‌ڕ بكات ده‌یكوژن
هیچ رێگه‌یه‌كی ده‌رچوونیان نییه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق به‌ڵێن ده‌دات سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی داعش له ناو ببرێن و هه‌ر چه‌كدارێك شه‌ڕی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان بكات ده‌كوژرێت و هیچ رێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوونیان نییه،ته‌نها بژارده‌ی به‌رده‌میان ئه‌وه‌یه خۆیان راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن.
گوته‌بێژ به ناوی دژه‌تیرۆری عێراق"سه‌باح نو‌عمان" رایگه‌یاند" شه‌ڕی موسڵ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه،چونكه دوا مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعشه له عێراق،شه‌ڕێكی گرنگه نه‌ك عێراقییه‌كان هه‌موو جیهان له چاوه‌ڕوانیدان.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی گوتووه" هیچ رێگایه‌كی ده‌ربازبوون له به‌رده‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشدا نه‌ماوه كه له شاره‌كه‌دان،ئه‌وانه‌ی رووبه‌رووی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بنه‌وه چاره‌نووسیان كوشتنه،بۆیه ئامۆژگاری ده‌داته چه‌كدارانی داعش كه چه‌كه‌كانیان دابنێن و خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه خه‌ڵكی موسڵن،چونكه هێشتا چانسێك له به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا ماوه تا چه‌كه‌كانیان دابنێن و ببنه ئه‌ندامێكی كارا بۆ رێگه داخستن له به‌رده‌م ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌ی داعش كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاتوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق به چڕی به‌شداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه ده‌كه‌ن و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ شه‌ڕه‌كه كردووه.