ڤینگه‌ر هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته یاریزانێكی یانه‌كه‌ی
ئاگاداری ده‌كاته‌وه له هه‌ڵه‌كانی فێر بێت

دوای ئه‌وه‌ی گرانیت شاكا، یاریزانی سویسرایی یانه‌ی ئارسناڵ له یارییه‌كه‌ی دوێنێ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوو، هه‌شته‌مین كارتی سوور وه‌رده‌گرێت، ڤینگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت: نابێت چیتر شاكا ئه‌م ڕووادوه دووباره بكاته‌وه.
ئارسن ڤینگه‌ر، راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ گرانیت شاكا قسه ده‌كه‌م و ئاگاداری ده‌كه‌مه‌وه كه جارێكی دیكه ئه‌م هه‌ڵانه دووباره نه‌كاته‌وه.
ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: له راستیدا پێموا بوو ناوبژیوان كارتی زه‌ردی به روویدا به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به كارتێكی سووری راسته‌وخۆ شاكای له یاریگه دوورخسته‌وه.
له گه‌ڕی هه‌شته‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له یانه‌ی سوانزی سیتی برده‌وه، شاكا له خوله‌كی 70 به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
