عێراق 10 ملیار دۆلار بۆ كڕینی چەك تەرخان دەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پیشەسازی عێراق بڵاویكردەوە، عێراق ساڵانە بەگوژمەی 10 ملیار دۆلار بۆ چەكی سوك و كەرەستەی سەربازی خەرج دەكات.

لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی پیشەسازی عێراق بڵاویكردەوە، حكوومەتی عێراق ساڵانە بودجەیەكی 10 ملیار دۆلاری بۆ كڕینی چەكی سوك و مامناوەند تەرخانكردووە، لەھەمانكاتدا دەتوانێت بە چەند ملیۆن دۆلارێك و لەرێگەی دامەزراندنی كارگەیەك ئەو چەكانە دروست بكات.

وەزارەتی پیشەسازی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، حكوومەتی عێراق دەتوانێت بەھەمان تایبەتمەندی و كوالێتی ئەو چەكانە دروست بكات، بەڵام كارگەكان پێویستیان بە دامەزرانی كارگەیەكی پێشكەوتو ھەیە و  پێویستە  لەرێگەی ھێنانی كۆمپانیایەكی جیھانی ئەو كارە ئەنجام بدەین، لەھەمانلكاتدا داھاتێكی زۆر بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە.