ئه‌و سێ وڵاته‌ى هه‌رگيز داگيرناكرێن
ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهانى به سه‌ختترين وڵات له به‌رده‌م په‌لامار و له‌شكركێشى نه‌يارانياندا هه‌ژمار كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئينديبندنتى بريتانى له راپۆرتێكدا ژماره‌يه‌ك وڵاتى جيهانى به سه‌ختترين وڵات له به‌رده‌م په‌لامار و له‌شكركێشى نه‌يارانياندا هه‌ژمار كردووه و ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى راوبۆچوونى ئه‌ندامانى پێگه‌ى quora بووه.
يه‌كه‌م: رووسيا:
مێژوو سه‌لماندوويه‌تى كه سه‌ختترين وڵاته له رووى جوگرافييه‌وه و ئه‌وه‌ش يارمه‌تيداوه به‌رامبه‌ر هێرشى نه‌يارانى خۆى رابگرێت.
رووسيا به زنجيره‌يه‌ك شاخى سه‌خت و كه‌شو هه‌وايه‌كى زۆر سارد و سه‌رماى تاقه‌تپڕوكێن و دارستانى چڕ‌وپڕ و رووبار‌ى زۆر به‌ناوبانگه و جه‌نگاوه‌ره‌كانيشى راهاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ژينگه‌يه و به درێژايى مێژوو توانيويانه پارێزگارى له رووبه‌رێكى فراوانى زه‌وى بكه‌ن.

دووه‌م: سويسرا:
چوارده‌ورى سويسرا به زنجيره شاخێكى سه‌خت ده‌وره دراوه كه به درێژايى مێژوو وه‌ك شورايه‌كى پته‌و پارێزگارييان له وڵاته‌كه كردووه.
له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا سويسرا هێڵێكى به‌رگرى به ناوى پشتێنه‌ى نيشتيمانى درووستكرد كه له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵكه‌وته‌ى چياكانى ئه‌له‌پ دامه‌زراوه و تا دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهان سويسرا ئه‌و پشتێنه‌يه‌ى هێشتبوويه‌وه.
ژماره‌ى سه‌ربازانى سويسرا ده‌گاته 150 هه‌زار كه‌س و له كاتى شه‌ڕدا ئه‌و ژماره‌يه ده‌گاته 4 مليۆن كه‌س, له رابردوودا هه‌موو ناوچه سنوورييه‌كانى مينڕێژكردووه و به جۆرێك كه رێگه‌ى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى هيچ هێزێكى نه‌يار نه‌مێنێته‌وه.
سێيه‌م: نيوزله‌ندا:
ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێته دوورى نزيكه‌ى هه‌زار ميل له نزيكترين شوێن لێيه‌وه كه ئوستراليايه. ئيدى هيچ وڵاتێكى ديكه‌ى نزيك نييه. هه‌ربۆيه ئه‌سته‌مه هيچ هێزێكى سه‌ربازى رووى تێ بكات. ئوسترالياش هاوشێوه‌ى ئه‌وه و رووبه‌رێكى فراوان و كه‌شێكى توندى هه‌يه.