حه‌شدی شه‌عبی بنكه‌كانی داعش له موسڵ تۆپباران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند ده‌ستی به تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی داعش له باشووری شاری موسڵ كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی راگه‌یاند.
حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری باشوور راسته‌وخۆ ناوچه‌كانی باشووری موسڵی تۆپباران كرد، كه هه‌ر له‌و میحوه‌ره به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌بێت و هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له میحوه‌ره‌كانی هێزی پیشمه‌رگه له‌وانه هه‌ردوو میحوه‌ری خازر و باشیك.
رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به به‌شداری 4 هه‌زار پێشمه‌رگه له هه‌ردوو میحوه‌ری خازر و باشیك ده‌ستیپێكرد و به وته‌ی عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆن سێ كیلۆمه‌تر پیشڕه‌وییان كردووه.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مستهفافهرماندهی یه‌كه‌ی 70 به كوردستان24 رایگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه له هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه رزگار ده‌كات كه بۆی ده‌ستنیشان كراوه.