پۆلیسی فیدراڵی عێراق به‌ره‌و باشووری موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه به‌ره‌و باشووری موسڵ.
هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ و سوپای عێراق تاكه هێز ده‌بن كه ده‌چنه ناو شاری موسڵ، هه‌ر وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌كاتی راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایگه‌یاند بێجگه له‌م دوو هێزه هیچ هێزێكی تر ناچێته ناو شاری موسڵ.
هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ كه چه‌ك و زرێپۆشی پێشكه‌وتوویان پێیه، به زۆری له باشووری موسڵ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازاكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌بن و پێشبینی ده‌كرێت پاش به ده‌ستهێنانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كان له هه‌ردوو میحوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه له خارز و باشیك، شه‌ڕێكی قورس له باشووری موسڵ روو بدات.