داعش سه‌ركرده‌كانی ده‌گۆڕێت
به ره‌گه‌ز عێراقییه‌كان دێنێته پێشه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
داعش هه‌ڵمه‌تێكی بۆ گۆڕینی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی له ره‌ققه ده‌ستپێكردووه و گۆڕانكارییه‌كان سه‌ركرده باڵا و گرنگه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند" داعش له‌و ناوچانه‌ی ناوی ناوه ویلایه‌تی "ره‌ققه" و به مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه داده‌نرێت ده‌ستیكردووه به گۆڕینی سه‌ركرده گرنگ و باڵاكانی رێكخراوه‌كه‌ی.
روانگه‌ی سووری له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه" سه‌ركردایه‌تی داعش فه‌رمانی گۆڕانكاری ده‌ركردووه و سه‌ركرده‌كانی ریزی دووه‌می ناو رێكخراوه‌كه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ناوی ناون "الحسبة" و پۆلیسی ئیسلامی و نوسینگه‌ی ئه‌منی له ویلایه‌تی ره‌ققه ده‌گرێته‌وه.
دوای گۆڕانكاری له رێزه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده و فه‌رماندانه ده‌یانگوازێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی "ئه‌لبوكه‌مال" و "دێرزور" و "حمس" كه داعش كردوونی به سێ ویلایه‌ت وه‌ك خۆی ناوی ناون"ویلایه‌تی خێر" و "ویلایه‌تی فورات" و "ویلایه‌تی حمس".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری داعش به ره‌گه‌ز عێراقییه‌كان دێنێته پێشه‌وه و له‌و ناوچانه‌دا ده‌یانكات به به‌رپرس كه گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و به‌رپرسه‌كانی ده‌گوازرێته‌وه.