ئه‌مریكا: ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ چه‌ندین هه‌فته ده‌خایه‌نێت
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كه له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵی ده‌ستیپێكردووه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته و ره‌نگه زیاتریش ده‌خایه‌نێت.
ستیفن تاونسێند گوتی شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی درێژ و سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام عێراقییه‌كان ئاماده‌ییان هه‌یه و ئێمه‌ش پشتیگیرییان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها باس له ئاماده‌كرن و ته‌یار كردنی زیاتر له 54 هه‌زار هێزه‌كانی عێراقی له لایه‌ن هاوپه‌یمانان كرد.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له یه‌كه‌م لێدواندا، پێشوازی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كرد كه به فڕۆكه و تۆپخانه و لوجستی و هه‌واڵگری یارمه‌تی هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه ده‌دات بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ.
هه‌ر پاش راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له لایه‌ن عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، برێت مه‌ك گورك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ری دژی داعش گوتی هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشانی نه‌ینه‌وا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بوونه و به ده‌ربڕینی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هێزانه شانازییان پێوه ده‌كات و به قاره‌مان ناویان ده‌بات.