مزگه‌وته‌كانی موسڵ ده‌كرێن به حه‌شارگه
نه‌یهێشتووه نوێژی به‌یانی له مزگه‌وته‌كان بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له ناو شاری موسڵ رێگه ناده‌ن خه‌ڵكی بچنه ناو مزگه‌وته‌كان و كردوویانه به حه‌شارگه‌ی چه‌كداره‌كانیان و كۆگا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری موسڵه‌وه رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێگه‌یان له خه‌ڵكی گرتووه بچنه ناو ژماره‌یه‌ك له مزگه‌وته‌كان و كردوویانه به كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و خۆشاردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بپارێزن.
ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی گوتووه كه چه‌كدارانی داعش له ترسا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ماڵی خوا و كردوویانه به شوێنێك بۆ كرده تاوانكارییه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی بۆردوومانكردنی چه‌كداره‌كانیان له ناو مزگه‌وته‌كان بیكه‌ن به هه‌را و له راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵكی به‌كاریبهێنن.