به‌رپرسێكی ئه‌منی باشووری موسڵ كوژرا
له ناوچه‌ی ئه‌لحود كوژراوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی "ئه‌لحود" ی باشووری شاری موسڵ له میانی ئۆپراسیۆنێكی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كوژرا.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له میانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌لحودی باشووری شاری موسڵ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی داعش به ناوی "ئه‌حمه‌د خه‌تاب عومه‌ر" له كاتی ئۆپراسیۆنی سه‌ر شاره‌كه كوژراوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی"ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش به‌رپرسی ئه‌منی كه‌رتی باشووری شاری موسڵه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داعش ناوی ناوه ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا.
ئه‌حمه‌د خه‌تاب عومه‌ر به‌رپرسی ئه‌منی كه‌رتی باشووری موسڵی رێكخراوی داعش