به‌غدادی بۆردوومان كرا
داعش باڵه‌خانه‌ی زانكۆی موسڵی چۆڵكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوه‌كه له هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری ده‌بێت و یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له ناو دارستانی موسڵ كاروانێكی چه‌كدارانی داعش كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له خۆ گرتووه بۆردوومان كراوه و له ئه‌نجامدا سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش كوژراوه، به‌ڵام به‌غدادی له‌و هه‌وڵه قوتار بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناو شاری موسڵ زانیاری‌یان له باره‌ی جموجوڵی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش راگه‌یاندووه، كه به‌هۆی بۆردوومان و ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه،دووچاری شپرزه‌یی هاتوون و ئه‌مڕۆ ناچار بوون باڵه‌خانه‌ی زانكۆی موسڵ جێبهێڵن و چه‌كداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.