ئه‌ردۆغان: به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند نه‌ك ته‌نیا هێزه‌كانمان له باشیك ناكێشیننهوه، به‌ڵكو به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر مێزی دانوستانیش ده‌بین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپهراسیۆمننامینین.
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا له كۆنفرانسی مافی نێوده‌وڵه‌تی له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه، چی ده‌ڵێن؟ توركیا نه‌چێته ناو موسڵ، ئه‌رێ چۆن ناچمه ناو موسڵ؟ 350 كیلۆمه‌تر سنوورم هه‌یه و له‌و سنووره له ژێر ههڕهشهدام، 911 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ سوریا و 350 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌وانه‌ی كه هیچ په‌یوه‌ندییان نییه دێن و ده‌رۆن و به‌غدا به ئه‌وان گووتوه وه‌رن، بۆ پێیان ناڵێت مه‌هێن".
به بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌مریكا بهێنێت پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه ئایا 14-15 ساڵ پێش ئێستا سه‌دام به ئه‌وانی گوت وه‌رن؟ به‌ڵام ئه‌وان هاتن.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ر سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ گوتی: "ئێستا سه‌رۆكی ئه‌ركانی من له ئه‌مریكایه و له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی كۆ بووه‌وه. كاتژمێرێك پێش ئێستا قسه‌م كرد له‌گه‌ڵی و باسمان له‌و هه‌نگاوانه كرد كه ده‌گرینه‌به‌ر و هه‌ر ئه‌و شته‌یان به ئه‌وان گوت. سه‌یری بكه‌ن توركیا له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆن نا مێنێته‌وه، ئێمه به‌رپرسیاری ئه‌و ده‌ره‌نجامانه نابین كه روو ده‌ده‌ن، ئیمه له‌ناو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌بین و له‌سه‌ر مێزی دانوستانیش ده‌بین، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه نامینین".
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به مێژووی تورك و میساقی میللی ده‌كات، هه‌ر ئه‌و میساقه كه ویلایه‌تی موسڵ به به‌شێك له توركیا ده‌زانێت.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كه‌مپی باشیك و بوونی هێزه‌كانی توركیا گوتی: ئێ له باشیك برۆنه دهرههوه، هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونمان له باشیك نه‌كات، له دژی داعش هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێكمان ئه‌نجامدا و له‌سه‌ریش به‌رده‌وام ده‌بین. ئێمه له‌وێ به شه‌ره‌فترین شه‌رمان كرد دژی داعش،... ئێمه بۆ شه‌ری دژی داعش راهێنانمان به خه‌ڵكی موسڵ له كه‌مپی باشیك كرد، به هه‌مان شێوه مه‌شقمان به پێشمه‌رگه كرد".