به ڤیدیۆ.. بۆردومانكردنی كارگه‌یه‌كی درووستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ببینه
له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی كارگه‌یه‌كی درووستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، شوێنی كارگه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری مووسڵ و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانكراوه.
رێككه‌وتی بۆردومانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، بۆردومانه‌كه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بووه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ.