جێگرى سه‌رۆكى ئه‌فغانستان كه‌وته بۆسه‌ى تاڵيبانه‌وه
عه‌بدولڕه‌شيد دۆستم جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌فغانستان كه‌وته بۆسه‌ى چه‌كدارانى تاڵيبانه‌وه و له ئاكامدا بريندار بوو.
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌شيد دۆستم جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌فغانستان كه‌وته بۆسه‌ى چه‌كدارانى تاڵيبانه‌وه و له ئاكامدا بريندار بوو.
له‌و باره‌يه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌فغانستان رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 20 چه‌كدارى تاڵيبان له ئاكامى پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپا كوژراوون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا ئۆپراسيۆنێكيان له دژى تاڵيبان له چه‌ند ويلايه‌تێكى وڵات‌دا ده‌ستپێكردووه و له هۆيه‌وه 20 چه‌كدار كوژراوون و 19ى ديكه‌شيان بريندار بوون.