نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه،ئەمەش دوای ئەوە دێت كە له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی زیادبوونی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو دابه‌زینێكی كه‌می تۆمار كرد.
له ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 51 دۆلار و 82 سه‌نت و بەرمیلێک نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 50 دۆلار و 22 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند ساڵی داهاتوو نرخی نه‌وت لە نێوان 50 بۆ 60 دۆلار ده‌بێت و له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رێکخراوی ئۆپیكیش به‌رده‌وام نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه.