داعش تابلۆی سه‌ر شه‌قامه‌كان لاده‌بات
نایه‌وێت هێزه عێراقییه‌كان وێنه‌ی بگرن له كاتی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ناو موسڵ
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش سه‌رجه‌م تابلۆكانی هاتووچۆی سه‌ر شه‌قامه‌كانی موسڵ لێده‌كه‌نه‌وه و ئامانجیان له‌و كاره‌ش ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌ی هێزه عێراقییه‌كان ده‌چنه ناو موسڵ و گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، هیچ تابلۆیه‌ك نه‌بێت وێنه‌ی بگرن و بیسه‌لمێنن گه‌یشتوونه‌ته ناو شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری موسڵ زانیارییه‌كانی بۆ میدیا بیانییه‌كان گواستووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی" ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی داعش ده‌ستیپێكردووه سه‌رجه‌م تابلۆی چوارده‌وری ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كان و ته‌نیشت شه‌قامه‌كانی ناو شاری موسڵی گرتووه‌ته‌وه و له ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌وه ده‌ستیان به‌و كاره كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌كه، چه‌كدارانی داعش دووچاری شڵه‌ژان و شپرزه‌یی بوون و هه‌ر رۆژه و بڕیارێكی سه‌یر ده‌رده‌كه‌ن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن،ئه‌م كاره‌شیان به‌و ئامانجه كردووه،تا هێزه عێراقییه‌كان نه‌توانن به به‌ڵگه پشتڕاستی بكه‌نه‌وه كه گویشتوونه‌ته ناو شاری موسڵ.