موسڵ بكه‌وێت داعش یه‌خه‌ی ئه‌وروپا ده‌گرێت
ئه‌وروپا له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشهكاندایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌وروپا له‌باره‌ی قۆناغی پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ترسی هه‌یه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه به دوور نازانێت، كه پاش ئه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رده‌هێنرێت،ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی ئاو داعش كه به ره‌گه‌ز ئهوروپیین بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانیان و ببنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا.
جولیان كینگ رێكخه‌ری كاروباری ئاسایشی ئه‌وروپی، هۆشداری ده‌دات له گه‌ڕانه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كانی ناو رێكخراوی داعش بۆ ئه‌وروپا، پاش ئه‌وه‌ی موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كرێته‌وه كه گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی داعشه له عێراق.
كینگ ئه‌و قسانه‌ی له میانی دیدارێكی رۆژنامه‌ی"دیفێڵت" ئه‌ڵمانی كردووه و گوتوویه‌تی" كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه و ده‌رهێنانی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش"له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو ئه‌و گروپه توندڕه‌وه كه ئێستا له عێراق شهر ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وروپییه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه" ته‌نانه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و توندڕه‌وانه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وروپا، بۆیه ده‌بێت خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین به رێگه‌ی زیادكردنی تواناكانمان بۆ سه‌ركه‌وتن به رووی تیرۆردا.