ریال مه‌درید ده‌رگای یانه‌كه‌ی به ڕووی یاریزانێكی پێشوویدا ده‌كاته‌وه
ئێستا ئه‌م یاریزانه له بۆندزلیگا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه
دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یی یانه‌كه‌یان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چیچاریتۆی هێرشبه‌ری مێكسیكی ده‌رده‌بڕن، ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ن.
خافیر هێرناندێزی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه به چیچاریتۆ ناسراوه، وه‌رزی 2013 ـ 2014 به شێوه‌ی خواستن له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له كۆی 33 یاری، 9 گۆڵی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بۆ یانه‌ی شایانه تۆمار كرد.
مانوێل سێرێزۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید له لێدوانێكدا كه بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی مێكسیكی ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی چیچاریتۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كورت بوو، بۆیه نه‌یتوانی ته‌نیا له یه‌ك وه‌رزدا به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بیت، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه مه‌درید جارێكی دیكه چانسی خۆی بۆ ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو تاقی بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سانتیاگۆ ئاگوادۆ، ئه‌ندامی یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه متمانه‌یه‌كی ته‌واویان به چیچاریتۆ هه‌یه له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به‌یل، بێنزیما و كریستیانۆ ببێته یاریزانێكی كاریگه‌ری ریال مه‌درید.
چیچاریتۆ، له هاوینی 2010 په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كرد، دواتر له 2015 به فه‌رمی بۆ ریزه‌كانی بایر لیڤه‌ركووزنی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه.