یاریزانێكی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد كارێكی ئێجگار ده‌گمه‌ن ده‌كات
نایه‌وێت به پێكانه‌وه مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و له جیاتیان به هه‌ژارانی ده‌به‌خشێت

رافایل، به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد كه ئێستا له یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا یاری ده‌كات و تووشی پێكان بووه، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه به پێكانه‌وه مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات پاره‌كه‌ی به هه‌ژاران ببه‌خشێت.
رافایلی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ده‌ڵێت: من پاره بۆ شتێك وه‌رده‌گرم كه كارێكم كرد بێت، من كه یاری نه‌كه‌م ویژدانم قبووڵ ناكات پاره وه‌ربگرم، بۆیه ده‌مه‌وێت له جیاتی یانه‌كه‌م مووچه‌كه بداته من، بیخاته پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی و به هه‌ژارانی ببه‌خشێت.
رفاییل دا سیلڤا، به‌رگریكاری به‌رازیلی، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی فلۆمێنزی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له 2008 هاوشان له‌گه‌ڵ فابیۆی برای بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له مانچێسته‌ر یونایتد یارییان كرد و پێشتر ئه‌لێكس فێرگسۆن زۆر گرینگی پێده‌دات، به‌ڵام له 2015 رافاییل په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیۆن كرد و له هاوینی 2016 فابیۆی برای بۆ ریزه‌كانی میدلزبره‌ی ئینگلیزی گواسترایه‌وه.