ژماره‌ی هێرشه كیمیاییه‌كانی داعش دژی پێشمه‌رگه ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند له‌وانه‌یه داعش له شه‌ڕی موسڵ چه‌كی كیمیایی به‌كار بهێنێت، به‌ڵام زیاتر وه‌ك چه‌كێكی سایكۆلۆژی له دژی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌كار ده‌هێنێت و زۆر به‌هێز نابێت.
عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند داعش تا ئێستا زیاتر له 15 جار چه‌كی كیمیایی دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سڤیڵیش به‌كارهێناوه.
گوتیشی هێزی پێشمه‌رگه زیاتر له 400 برینداری چه‌كی كیمیایی هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی برینه‌كان سووكن، ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكی زۆر كه‌م نه‌بێت، ئه‌وانیش چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به مه‌ترسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن داعشه‌وه گوتی هێشتا مه‌ترسی ماوه، به‌ڵام داعش ده‌یه‌وێ ئه‌و چه‌كه وه‌ك چه‌كێكی سایكۆلۆژی له دژی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌كار بهێنێت. ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كار بهێنیت زۆر به‌هێز نابێت و ته‌نیا ده‌یهه‌وێ كاریگه‌رییه‌كی سایكۆلۆژی له‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی هه‌بێت.
په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی داعش
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی داعش گوتی له سه‌ره‌تادا كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی كه له دژی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه به‌كاری ده‌هێنا زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام دواتر په‌ره‌یان پێدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماژه بۆ تاقیگه‌كانی كولیژی زانست له زانكۆی موسڵ كرد و گوتی به هاوكاری پسپۆرانی سوپای پێشووی عێراق و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه به داعش په‌یوه‌ست بوونه، په‌ره‌یان پێدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی نییه.
پێشتر ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو داعش چەكی كیمیایی بەكار ده‌ھێنت وەك ھەوڵدانێك بۆ پێشیگرتن بە ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی عێراقی بۆ چۆنە ناو شاری موسڵ، ھەرچەندە پێی وایە توانایی تەكنیكی داعش بۆ پەرەپێدانی ئەو چەكانە زۆر سنووردارە.