بارزانی و سوپاسالاری عێراق ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر

بارزانی و سوپاسالاری عێراق به‌ تاوتوێ كردنی قوناخی یەکەمی پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ، ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ده‌كه‌ن.

سوپاسالاری عێراق فەریقی یەکەم عوسمان غانم له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ هه‌ولێره‌ و سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كرد.

بارزانی و سوپاسالاری عێراق هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ بەرز ده‌نرخێنن و پێداگرییان لەسەر بەردەوام بوونی هەماهەنگی نێوانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كرد.