ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له میحوه‌ركانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستیپێكرد
ساتره‌كانی پێشمه‌رگه بۆ هێرشی زه‌مینی كراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له ناوچه‌كانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به به‌شداری 30 هه‌زار پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كانی باشیك، ناوه‌ران و تلسقۆف و به‌نداوی موسڵ، فلێفل بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعشی ده‌ستیپێكرد.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی ده‌ستیانی به بۆردومانكردنی بنكه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ناوه‌ڕاستی شاری موسڵیان كرد.
پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی، هیزه‌كانی پێشمه‌رگه به تۆپخانه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به بۆردومان مۆڵگه‌كانی داعشیان كرده ئامانج.
په‌یامنێری كوردستان24 له رایگه‌یاندی له میحوه‌ری ناوه‌ران پلانی رزگاركردنی سێ گوند هه‌یه و ساته‌ره‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی كراونه‌ته‌وه.