فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كاتژمێری 6.00 ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی باكوور و باكووری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره كرد وەك بەشێك لە ھەڵمەتی بەردەوامی پاك كردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له تیرۆریستان داعش.
گوتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له سێ میحوه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ و هێزه‌كانی عێراقی له ناوچه‌كانی باشووری موسڵ پێشرهوییهكان كرد بۆ زیاتر ئابڵۆقه‌دانی داعش له دوایین قه‌ڵاكه‌ی له عێراق.
ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه خاوێن كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گونده‌كانی ناوچه و کۆنترۆڵکردنی ناوچە ستراتیژییەکانه، بەمەبەستی ئاستەنگ کردنی جووڵەی "داعش" لە ناوچەکەدا.
له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شوێنی میدیاكانی لۆكالی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ته‌وه و رووماڵی شەڕەکە دەکەن.
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت كاتژمێر رای گشتی له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ئاگادار ده‌كاته‌وه.