ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش لە پێشڕەویدان
K24 - تلكێف
ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە کۆنترۆکردنەوەی گوندی بـاتنـایای سـەر بـە قـەزای تــلکێف نـزیک بـوونەتەوە.
بەرگەشت ئاكرەیی پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بە فەرماندەیی وەیسی مەسعوود بارزانی لە پێشڕەوی بەردەوامدان نزیك بوونەتەوە لە رزگاركردنی گوندی باتنایای سەر بە قەزای تلكێف".
گوتیشی: "ھەر یەك لە هـێزەکانی دژە تـیرۆری سـەر بە ئـەنجوومەنی ئـاسایشی هەرێمی کوردستان ولەشـکری تایبەتی یەک و فـەرماندەی سـپیلک و فەرماندەی دهۆک لە ئـۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ لە پێشڕەوی بەردەوامدان".
راشیگەیاند: "فڕۆکەكانی هـاوپـەیمانان بە چڕی گوندی بـاتنایا بۆردوومان دەكەن".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگەی كوردستان و ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە سێ میحوەرەوە لە باكوور و باكووری رۆژھەڵاتی مووسڵ ھێرشیان بۆسەر بنكە و بارەگاكانی داعش دەستپێكرد.
رۆژی 17 ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكرد و لە رۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەند گوندێكیان رزگاركردەوە و ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆن بەشێوەیەكی چڕ بەردەوامە.