سیهاد بارزانی: چه‌كدارانی داعش وه‌ك جاران به‌رگرییان پێناكرێت
پێشمه‌رگه به ووره‌یه‌كی به‌رزه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سیهاد بارزانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی "1" به كوردستان 24 راگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش وه‌ك رابردوو نه‌ماوون و وه‌ك جاران توانای به‌رگرییان نه‌ماوه،ئه‌و به‌رگرییه‌شی ده‌یكه‌ن له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا لاوازه و له‌و ئاسته‌دا نییه بتوانن رێگه له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك كه له میحوه‌ری باشیكه‌وه قسه‌ی بۆ نیعمه‌ت مارۆنسی په‌یامنێری كوردستان 24 كرد" ئاماژه‌ی به ووره به‌رزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش و باسی له بایه‌خی هێزه‌كانی پشتیوانی كرد كه به هۆی ئه‌و تۆپخانه و زرێپۆش و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه‌ی له به‌رده‌ستیاندایه توانیویان رۆڵی گرنگیان له شه‌ڕه‌كاندا هه‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌ندازه‌ی پشتیوانی كه به‌رده‌وام كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان ده‌كه‌ن و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه.
هێزه‌كانی تۆپخانه‌ی پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ رۆلێكی كاریگه‌یان هه‌بووه له پاڵپشتی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و له شه‌وی رابردووشه‌وه له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان به چڕی بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن.