پێشمه‌رگه گه‌یشتنه ناو گوندی ناوه‌ران
به‌ره‌و فازڵییه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتنه ناو گوندی ناوه‌ران و ئێستا گونده‌كه له ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه و به‌ره‌و گوندی فازڵییه له پێشڕه‌وییدان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی كوردستان 24 چه‌كدارانی داعش توانای به‌رگرییان له ده‌ستداوه و له به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌دا به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ ناكرێت و راده‌كه‌ن.
ناوه‌ران 10 كیلۆمه‌تر له شاری موسڵه‌وه دووره و رێكخراوی داعش له سه‌ره‌تای داگیركردنی ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه تا ئێستا كردووه‌ته مۆڵگه‌ی خۆی و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی له‌و میحوه‌رانه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه توانی له‌و میحوه‌ره‌وه پێشڕه‌وییه‌كانی ده‌ستپێبكات و تا ئێستا "4" گوندی له‌و سنووره كۆنترۆڵ كردووه و ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندی گوندی ناوه‌ران كه به پێگه‌یه‌كی گرنگی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا داده‌نرێت.