به وێنه: دایكانی پێشمه‌رگه له كاتی شه‌ڕدا حاڵیان چۆنه
ئێستا كوڕه‌كه‌ی له میحوه‌ری باشیكه
K24 – هه‌ولێر:
دایكی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان كه ئێستا له به‌ره‌كانی شه‌ڕه دژی چه‌كدارانی داعش، له ماڵه‌وه به رێگه‌ی شاشه‌ی "كوردستان 24" ته‌ماشای ئۆپه‌راسیۆن و پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات،وه‌ك له‌و وێنه‌یه‌دا دیاره له‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه‌كان ده‌بینێت له‌سه‌ر شاشه ده‌ست به دووعا و پاڕانه‌وه ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان.

نام حسێن عه‌بدوڵڵا دایكی یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
ئه‌و وێنه‌یه له لایه‌ن كوڕێكی خۆیه‌وه بۆ كوردستان 24 نێردراوه گوتی" دایكم دڵی لای كوڕه‌كه‌یی و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانه،هه‌ر بۆیه به‌مشێوه‌یه به دیار شاشه‌ی كوردستان 24 دانیشتووه و به‌رده‌وام دووعا بۆ پێشمه‌رگه‌كان ده‌كات.
ئه‌و ژنه ناوی"نام حسێن عه‌بدوڵڵایه" و كوڕێكی پێشمه‌رگه‌یه به ناوی"سه‌ڵاح جه‌میل عومه‌ر" ئێستا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له میحوه‌ری باشیك،وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره‌یه دایكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه به دڵ له‌گه‌ڵ كوڕه پێشمه‌رگه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانه كه بۆ رزگاركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ئێستا له شه‌ڕدان دژی داعش.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كردووه و تا ئێستا 6 گوند و رووبه‌رێكی فراون خاكی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وای له ده‌ست چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.

سه‌ڵاح جه‌میل عومه‌ر پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك

