كه‌ناڵی الجزیره‌ی قه‌ته‌ر بووه زمانحاڵی داعش
K24 – هه‌ولێر
كه‌ناڵی ئه‌لجزیره‌ی قه‌ته‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بووه زمانحاڵی ئه‌م رێكخراوه و له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی داعش پروپاگه‌نده بۆ چه‌كداره‌كانی له كه‌ركوك ده‌كات.
ئه‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی داعش له هه‌واڵیكی پروپاگه‌ندییدا باس له هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر بینای پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده له ناوه‌ڕاستی شار ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌ره‌كانی باشووری شاری كه‌ركوك گرتووه پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق روویدا.
له درێژه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی بۆ داعش باس له هێرشی چه‌كدارانی بۆ سه‌ر باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك و كۆنترۆڵكردنی گوندی توقانی سه‌ر رێگه‌ی دوبز ده‌كات.
ئه‌و كه‌ناڵه به‌وه‌ش ناوه‌ستێت و له‌سه‌ر زاری په‌یامنێری خۆی ده‌ڵێت چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌ره‌كی "حي تسعین" له ناوه‌راستی كه‌ركوك گرتووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كه كاتێك دایه كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی له كه‌ركوك، ته‌واوی هێرشه‌كانی داعش له‌ناوخۆی شار و له سه‌نگه‌ره‌كانیشی تێك شكێنراون و ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا ته‌قه‌كردنێكی چه‌كدارانی داعشه و خۆیان له‌ناو هه‌ندێ له بیناكان حه‌شار داوه و رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان نه‌ماوه و ره‌وه‌شه‌كه له ژێر كۆنترۆڵ دایه.
له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، ئه‌و كه‌ناڵه به ئاراسته‌ی راگه‌یاندنی داعش پرۆپاگه‌نده بۆ چه‌كدارانی ده‌كرد. حامید حه‌دید به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له كه‌ناڵی جه‌زیره به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرا.