سه‌رحه‌د قادر: هه‌ندێك كه‌ناڵى راگه‌ياندن رۆڵى خراپيان بينى
ره‌وشى كه‌ركووك له ژێر كۆنترۆڵدايه و چه‌ندين چه‌كدارى داعش كوژراوون.
K24 – كه‌ركووك:
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى قه‌زا و ناحييه‌كانى كه‌ركووك عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، ره‌وشى كه‌ركووك له ژێر كۆنترۆڵدايه و چه‌ندين چه‌كدارى داعش كوژراوون.
سه‌رحه‌د قادر گوتى: داوا له هاووڵاتيان ده‌كه‌ين، له ماڵه‌كانى خۆيان بمێننه‌وه تا ره‌وشه‌كه ئاسايى بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو لايه‌ك دڵنياده‌كه‌ينه‌وه كه هيچ مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركووك نييه.
روونيشيكرده‌وه، چه‌ندين چه‌كدارى داعش دزه‌يان كردووه‌ته ناو كه‌ركووك و سه‌رجه‌م پيلانه‌كانيان شكستيان هێناوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ ئه‌و چه‌كدارانه هاتوونه‌ته ناو كه‌ركووك و به ره‌نگ و رووخساريانه‌وه ديار بووه، كه له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك و ناوچه‌ى بيابانى ژياوون و ده‌بێت لێكۆڵينه‌وه بكه‌ين و خاڵه لاوازه‌كان ده‌ستنيشان بكه‌ين و بزانين چۆن دزه‌يان كردووه.
سه‌رحه‌د قادر، ره‌خنه‌شى له رووماڵى هه‌ندێك كه‌ناڵى راگه‌ياندن گرت و گوتى: ئه‌و جۆره رووماڵكردنه زيانى هه‌بووه و رووداوه‌كه له قه‌باره‌ى خۆى زياتر گه‌وره كراوه.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌وان زانيارييان هه‌بووه كه داعش پيلانى له دژى كه‌ركووك هه‌يه، به‌ڵام پێشبينى نه‌كراوه به‌و جۆره چه‌كدارانى داعش په‌لامارى ناو شار بده‌ن.