به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك دڵنیایی ده‌دات
سه‌رجه‌م هێرشه‌كان تێكشكێنراون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ستا ره‌سووڵ به‌ر پرسی میحوه‌ری 6 ی باشووری كه‌ركووك له رێگه‌ی كوردستان 24 وه دڵنیایی ده‌داته خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه و سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه تێكشكێنراوه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ هێمن ده‌لۆ په‌یامنێری كوردستان له كه‌ركوك قسه‌یكرد و له په‌یامێكی ده‌نگیدا رایگه‌یاند" هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ده‌زگایه‌كی ناو شاری كه‌ركوك،له سه‌نگه‌ره‌كانیشه‌وه په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیانداوه و هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ركوك كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌وه نزیكن و په‌لاماره‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به لیواكانی "1،66،114،134،36" و سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌و سه‌نگه‌رانه‌وه تێكشكێنراوه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه.
وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تا ئێستا نازانرێت ئه‌و هێزه‌ی له ناو كه‌ركوك هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر ده‌زگاكان، له شانه نوستووه‌كانی ناو كه‌ركوكی داعشن یان له شوێنی دیكه‌وه دزه‌یانكردووه‌ته ناو شاره‌كه،دڵنیایی خۆی له‌وه خسته روو كه پێناچێت چه‌كداره‌كان له سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه په‌ڕیبنه‌وه ناو شار.
له كۆتایی قسه‌كانیدا جارێكی دیكه دڵنیایی دایه‌وه به خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له سه‌ر شاره‌كه نییه.