زۆرترین زانیاری له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌وییه و هه‌ولێر بزانه
ئه‌مڕۆ مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستانه نییه
یانه‌ی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دوو یاری له خولی نایابی عێراق هه‌فته‌یه‌كه به رێگای وشكانی گه‌شتی به‌غدایان كردووه، یه‌كه‌مین یاری به یه‌كسانبوون به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له دووه‌مین یاری خۆیدا به رووبه‌ڕووی ركابه‌رێكی دیكه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به‌غدای كۆتایی دێت.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2016، له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له كات 05:00ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی (گه‌ل) له به‌غدا ببێنه میوانی یانه‌ی جه‌وییه.
ئاوڕدانه‌وه له مێژوو
ـ یانه‌كانی هه‌ولێر و جه‌وییه له 15 ساڵی رابردوو، 25 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 10 یاری بردۆته‌وه و جه‌وییه‌ش خاوه‌نی 9 سه‌ركه‌وتنه، 6 یاری نێوانیشیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
ـ یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 10 بردنه‌وه‌ی له دژی جه‌وییه، 6 یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه، جه‌وییه‌ش له كۆی 9 سه‌ركه‌وتن له دژی هه‌ولێر، 7 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی بووه و 2 سه‌ركه‌وتنیشی له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر بووه.
ـ له مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیاندا، یاریزانانی هه‌ولێر 22 گۆڵیان كردووه، له به‌رامبه‌ردا جه‌وییه 24 جار تۆڕی هه‌ولێری هه‌ژاندووه.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگری 4 نازناوی خولی نایابی عێراقه، له‌م وه‌رزه‌دا له 5 یاری، خاوه‌نی 7 خاڵه، بردنه‌وه‌یه‌ك و 4 یه‌كسانبوونی هه‌یه و هیچ شكستێكیشی نییه و له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت، یانه‌ی جه‌وییه‌ش پێشتر 5 جار بۆته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق، له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی به‌شداریكردنی له جامی یه‌كییه‌تیی ئاسیادا ته‌نیا یه‌ك یاری كردووه و بردوویه‌تیه‌وه و 4 یاری دواخراویشی هه‌یه، له خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ش دێت.
