كێشەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی یەكلایی دەكرێتەوە و كاندیدێك دیار دەكرێت
K24 – ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 بۆ چارەی كێشەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە وتووێژ لەگەڵ كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە سەردار قادر وەك پارێزگاری سلێمانی دەستبەكار بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، داوای مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌ته‌كه ده‌ربڕیوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سه‌ردار قادر بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، وه‌ك پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كارده‌بێت.