چه‌كدارێكی داعش له داقووق كوژرا
K24 - كه‌ركووك:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، چه‌كدارێكی داعش به پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوه‌وه، له گوندی رزگاری سه‌ر به قه‌زای داقوق، له‌لایه‌ن خۆبه‌خشان و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك كوژرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك راگه‌یاند، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگاكه، گومان ده‌كرێت ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و گرووپه هاتبێته كه‌ركووك، كه رۆژی 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، په‌لاماری چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌یاندا.
عه‌قید روكن تاریق، جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 9ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، چه‌كداره‌كه پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوى به‌ستبوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشان، كوژراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 21ی مانگی رابردوو، نزیكه‌ی 200 چه‌كدار به چوار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر دزه‌یان كردبووه ناو كه‌ركووك و په‌لاماری چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌یاندا.
دواجار هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، توانییان چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان بوون و چه‌كدارانی داعشییان هێنابووه ناو كه‌ركووك و گرته‌ڤیدیۆیی دانپێدانانه‌كانیشیان بڵاوكرایه‌وه.