رۆیته‌رز: ژنانی كورد به گوللـه و گۆرانی له دژی داعش ده‌جه‌نگن
"لێره پیاوان خواردن بۆ پێشمه‌رگه ژنه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
كاتێك چه‌كدارانی داعش، چه‌ند كاتیۆشایهكی مۆرتهرییان ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه ژنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد، كه‌ئه‌ركی چاودێریكردنی ناوچه‌یه‌كی باكووری عێراقییان پێ سپێردراوه، ئه‌وان وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌یان دایه‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌مجار له رێگه‌ی بڵندگۆ به گۆرانی، دواتر به چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كانی داعشییان گوللـهبارانكرد.
مانی نه‌سروڵڵا پوور، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، یه‌كێكه له‌و دوو پێشمه‌رگه ژنانه‌ی كه ژیانی خۆیان جێهێشتووه و هاتووه‌ته كوردستان و له دژی داعش ده‌جه‌نگێت، مانی له باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی داعش به‌گۆرانی، ده‌ڵێت: "ویستمان گاڵته به‌و چه‌كدارانه بكه‌ین و به داعش‌یش بڵێین ئێمه ناترسین".
فه‌رمانده‌ی ئه‌و پێشمه‌ر ژنانه‌ش ده‌ڵێت: "دوای گۆرانی گوتن چه‌كدارانی داعش 20 كاتیۆشای مۆرتهرییان ئاراسته‌ی شوێنه‌كه‌مان كرد".
داعش له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، وێڕای قه‌ده‌خه‌كردنی گۆرانی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی گۆرانی ده‌ڵێن، هاوكات به ده‌یان و سه‌دان ژنی به سه‌بی كردووه و وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی به‌كارییان ده‌هێنێت.
ئه‌و پێشمه‌رگه ژنانه ژماره‌ی 600 پێشمه‌رگه ده‌بێت و به‌شێكن له هێزی سه‌ربازی پارتی ئازادی كوردستان.
ئه‌و گرووپه‌ش، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هاوشێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق پاڵپشتی ده‌كرێن، بۆ به‌شداریكردنییان له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، كه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعشه له عێراق.
ئه‌م پێشمه‌رگانه، خاوه‌نی خه‌ونێكی گه‌وره‌ترن و ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، كه له عێراقه‌وه به‌ره‌و ئێران، توركیا و سووریا درێژده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه هه‌ر چوار وڵات له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
مانی، كه به دهستێكهكانی كڵاشینكۆفه‌كه‌ی له باوه‌ش گرتووه و به چاوێكیش چاودێری ناوچه‌كه ده‌كات، ده‌ڵێت: "بۆ پارێزگاریكردنی خاكه‌كه‌مان ده‌جه‌نگین، چ كوردستانی ئێران بێت و یان عێراق، لای ئێمه هیچ گرنگ نییه كێ خاكهكهمانی داگیركردووه، جا داعش بێت یان هه‌ر گرووپ و تامقێكی دیكه".
له ژن ده‌ترسن
ئه‌و پێشمه‌رگه ژنانه ئاماژه به ئاڵۆزی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، كه به‌مدواییانه له ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌شدارییان له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی فازڵییهدا كرد.
ئه‌وین وه‌یسی، كه خۆی و چه‌كه قورسه‌كه‌ی، شه‌ری كۆڵان به كۆڵانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش كردووه، تا گونده‌كه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وین ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش له ژنان ده‌ترسن، راسته رێكخراوی داعش ترسناكه، به‌ڵام ئێمه لێان ناترسین".
تا ئێستاش ته‌نها پێشمه‌رگه‌ی ژن، له شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا شه‌هید بووه.
ئه‌وین، نموونه‌یه‌كه له‌و ده‌یان ژنه‌ی كه سووكایهكاتییهكانی چه‌كدارانی داعش به ژنان، نیگه‌رانیكردوون و ده‌یانه‌وێت خۆیان تۆڵه له‌و رێكخراوه‌كه بكه‌نه‌وه.
ئه‌وینی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، كه ئاڵای رهنگاوی ره‌نگی كوردستانی له‌سه‌ر روومه‌ته‌كانی نه‌خشاندووه، ده‌ڵێت: "له ته‌له‌ڤزیۆن بینیم چه‌كدارێكی داعش ژنێك ئه‌شكه‌نجه ده‌دات، به‌و دیمه‌نه خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانم كه‌وته كوڵان، بۆیه بڕیارمدا خۆم بێمه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و له دژیان بجه‌نگم".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه بوونی پارتی ئازادی كوردستان، له هه‌رێم، بووه‌ته جێگه‌ی مشت‌ومڕ و چه‌ندجارێك تاران گوشاری هێناوه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه كوردییه ده‌ربكات.
شكاندنی نه‌ریتی باو
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، پێشمه‌رگه ژنه‌كان، له‌سه‌ر ساتره خۆڵییهكه ریز بوون و لووله‌ی تفه‌نگه‌كانییان ئاراسته‌ی هێلی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، كه ته‌نها 700 مه‌تر نێوانییانه.
مانی، كه چه‌كێكی قه‌ناسی به‌ده‌سته‌وه بوو، گوتی: "ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه‌ی ژن به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان داوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به دیل نه‌گیرێین و ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێین".
مانی، كه فیشه‌كێكی كیلاشینكۆفی له‌نێو ده‌ستدا بوو و وه‌ك ته‌سبیحێك یاری پێده‌كرد، گوتی: "به‌رده‌وام فیشه‌كێكی زیاد دههێڵێنهوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ستمانكرد به دیل ده‌گیرێن، بۆ خۆمان به‌كاریبهێنین".
ئه‌و پێشمه‌رگه ژنانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه پێشمه‌رگه پیاوه‌كان، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
هه‌ژیر بههمانی 27 ساڵ، یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و پێشمه‌رگه ژنانه، ده‌ڵێت: "ئێمه 100% یه‌كسانین و شانازیش به پێشمه‌رگه ژنه‌كانه‌وه ده‌كه‌ین".
ئه‌و ژنانه به‌ر له چوونییان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌ك و نیشانه‌شكاندن ده‌كه‌ن.
جارێكی دیكه ده‌چینه‌وه لای مانی، كه ده‌ڵێت: "وێڕای به‌رگریكردن له خاكه كورد، له پێناو مافه‌كانی ژنانیش شه‌ڕ ده‌كه‌ین، من وه‌كو پیاوێك ده‌توانم له شاخ و ده‌شت شه‌ڕ بكه‌م".
مانی، شانازی به شكاندنی بیری ته‌قلیدی و باوی كۆمه‌ڵگه ده‌كات،كه ده‌بێت ژنان له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كانییان بمێننه‌وه و ده‌ڵێت: "لێره پیاوان خواردنمان بۆ ئاماده ده‌كه‌ن".